قائیقمامی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت" له ده رۆژی یه‌كه‌می مانگی ره‌مه‌زاندا، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت (34) شوێنیان روبه‌ڕوی داخستن كردوه‌ته‌وه".
ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماری كار‌و چالاكییه‌كانی ده رۆژی یه‌كه‌می مانگی ره‌مه‌زانی ئاشكراكرد و رایگەیاند" لە ده‌رۆژی یه‌كه‌می مانگی ره‌مه‌زاندا زیاتر له (2.814) سه‌ردانیان ئه‌نجامداوه، له‌و ژماره (211) پسوڵه‌ی سه‌رپێچیان له شوێنه‌كان تۆماركردوه و (145) ئاگاداری‌یان داوه‌ته خاوه‌ن شوێنه‌كان كه پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن بن و جارێكی دیكه سه‌رپێچی نه‌كه‌نه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه شوێنه‌كه‌یان روبه‌ڕوی داخستن و رێكاره یاساییه‌كان ده‌كرێته‌وه".
رونیكرده‌وه، به‌هۆی جێبه‌جێ نه‌كردنی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و رێنماییه‌كانی دیكه‌ی كاركردن وه هه‌روه‌ها پابه‌ندنه‌بون به‌رێكاره‌كانی خۆپارێزی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی (34) شوێنیان داخستوە و (5) شوێنیشیان داوەتە دادگا.
ئاماژه‌ی بەوەشکرد، له‌ئه‌نجامی پشكنینه به‌رده‌وامیه‌كانی لیژنه هاوبه‌شه‌كان بۆ ئه‌و كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نیانه‌ی رۆژانه هاوڵاتیان به‌كاریده‌به‌ن، توانیویانه ده‌ست به‌سه‌ر زیاترلە (34) تۆن بگرن و دواتر له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌وه وله‌ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناوبراون، بڕی غرامه‌شی به (15) ملیۆن و (625) هه‌زار دیناره و به‌پێی یاسا و رێنماییه داراییه‌كان ده‌خرێته‌وه سه‌ر داهاتی گشتی.