حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە نوسراوێکدا بڕیاری دا پارەی مامۆستایانی چاودێری ھۆڵەکانی تاقیکردنەوەکانی ساڵی رابردوو خەرجبکرێت.
بەپێی نووسراوێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان، کە واژۆی ئومێد سەباحی لەسەرەو ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم کراوە، ئاماژە بە خەرجکرنی پارەی ئەزموونەکانی پەروەردەکانی هەرێمی کوردستان کراوە.
له نوسراوهكهدا ئهوهش خراوهتهڕوو، بڕی پارەکە سێ ملیار و ٩١٠ ملیۆن دیناره و بۆ پەروردەکانی (هەولێر و دهۆک و سلێمانی و گەرمیان و هەڵەبجە) خەرج دەکرێت، ئەو پارەیە دەدرێتە ئەو مامۆستایانەی كە لە ئەزموونەكانی ساڵی خوێندنی ٢٠١٩_٢٠٢٠ چاودێریی هۆڵەكانی تاقیكردنەوە بوون.