مۆزی دەوڵەمەند بە ڤیتامین ئەی دروست دەكرێت

مۆز یەكێكە لە میوە بڵاوەكانی جیهان و دەوڵەمەندە بە چەندین ماددەی خۆراكی، بڵام ئەم میوەیە ڤیتامین ئەی لە پێكهاتەكەیدا نییە كە چەندین سودی تەندروستی بۆ لەش هەیە.
لەئێستادا چەند زانایاك بەنیازن جۆرە مۆزێك بەرهەم بهێنن كە دەوڵەمەندە بە ماددەی بیتا كارۆتین كە لە لەشدا دەگۆڕێت بۆ ڤیتامین ئەی، ئەویش لەڕێی دەستكاری كردنی جینی بۆ ماوەی مۆزەوە.
ئەو زانایانە بەنیازن لەساڵی 2020دا یەكەم بەرهەمی ئەو مۆزە لە یەكێك لە كێڵگەكانی وڵاتی ئۆگەندای كیشوەری ئەفریقا بڕوێنن.
پێكهاتەی ئەم جۆرە مۆزە هیچ جیاوازییەكی لە مۆزی ئاسایی نییە، تەنیا ئەوە نەبێت كە ڕەنگەكەی پرتەقاڵییە، ئەمەش بەهۆی ئەو گۆڕانكارییەوە تێیدا كاراوە.
ئامارەكانی ڕێخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژە بەوە دەكات كە ساڵانە نزیكەی 700 هەزار منداڵ بەهۆی كەمی ڤیتامین ئەی لە لەشیاندا گیان لەدەست دەدەن، هەروها 300 هەزار منداڵیش بە هەمان هۆكار هەستی بینین لە دەست دەدەن.



PM:02:19:23/06/2014