بایدن کۆمەڵکوژی ئەرمینییەکانی بە جینۆساید ناساند

ئەمرۆ ٢٤ نیسان سەرۆکی ئەمەریکا، وەک یەکەم سەرۆکی ئەو وڵاتە بوێری کردو بە جیاوازی لەوانەی پێشخۆی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکانی بە جینۆساید ناساند. 

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ ناسناندنی تاوانەکەدا وتی " هەموو ساڵێک لەو رۆژەدا یادی ئەوانە دەکەنەوە کە لە سەردەمی عوسمانییەکان لە پرۆسەی جینۆسایدی ئەرمەنەکان گیانیان لەدەستدا".

هەروەها وتیشی " سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت ٢٤ـی نیسانی ١٩١٥ دەستکرا بە دەستگیرکردنی عاقڵمەند و سەرکردە ئەرمەنییەکان لە قوستەنتینیەی ژێر دەسەڵاتی عوسمانییەکان، لەو پرۆسەیەدا ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار ئەرمەنی کۆمەڵکوژکران".

 جۆ بایدن پابەندی خۆشی بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی جینۆسایدی هاوشێوە دووپاتکردەوە.

ئەمڕۆ ١٠٦ ساڵ بەسەر "جینۆسایدی" ئەرمەنەکان لەلایەن دەوڵەتی عوسمانییەوە تێپەڕدەبێت. پرۆسەی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکان لە ساڵی ١٩١٥ تاوەکو ١٩٢٣ لەلایەن ئیمپراتۆریەتی عوسمانی ئەنجامدرا و تێیدا یەک ملیۆن و نیو ئەرمەنی کوژران. 

بەبۆنەی رۆژی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکان، جۆ بایدن پابەندی خۆی بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی جینۆسایدی هاوشێوە دووپاتکردەوە.



PM:08:06:24/04/2021