وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای راگەیاند

وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا شەش هەزارو ٣٤ کەسی دیکە لە پارێزگاکانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و حەوت ھەزار و ٣٣٥ کەسیش چاکبوونەتەوه.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو شەش هەزارو ٣٤ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٤٠ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و حەوت هەزار و ٣٣٥ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە یەک ملیۆن و ٣١٣ هەزار و ٢٢ كەس و لەوانە ١٥ هەزارو ٢٥٧ کەسیان گیانیان لەدەستداوەو ٩٠٥ هەزارو ٣٠١ كەسیان چاكبونەتەوە. 


PM:06:55:25/04/2021