بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لەکاتی کارکردنی تیمەکانی کارەبا لە گوندێکی ناحیەی کانی ماسی لەسنووری قەزایی ئامێدی سەر بەپارێزگای دهۆک تی ئێن تییەک پێیاندا دەتەقێتەوە، لە ئەنجامدا سێ کارمەند بریندار بوون.
سوپای تورکیا لە رۆژی هەینی ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١ دەستی بە هێرشکردنە سەر ناوچەکانی مەتینان، ئاڤاشین و زاپ کردووە، بەهۆیەوە ماوەى چوار رۆژە شەڕ و پێکدادان لە نێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانى پەکەکە لە سنوری قەزای ئامێدی بەردەوامە، بەوهۆیەشەوە تا ئێستا کارەباى ٧٦ گوندی سنورەکە بڕاوە و بەشێکی زۆری دارستانی ناوچەکەش سوتاوە.