پەرلەمانتارێک لەدژی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر خاکی هەرێم پێشنیارێکی سەرنجڕاکێش دەکات

پەرلەمانتارێکی  خوولی پێشوو تری پەرلەمانی کوردستان لە دژی لەشکرکێشییەکانی سووپای تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێم پێشنیارێکی سەرنجڕاکێش دەکات و دەڵێت" گلۆپی مالەکانتان بۆ پێنج خولەکێک بکۆژێننەوە". 

گەشە دارا حەفید ئەندامی خولی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی لە پۆستێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) ئاماژەی بەوەکردووە" لە‌سە‌ر خواستی مە‌سعود ھاشمی و ھە‌ست بە‌ بە‌رپرسیارێتی بە‌رامبە‌ر  میللە‌تە‌كە‌م ئە‌م بانگە‌وازە‌ ‌ بڵاو ئە‌كە‌مە‌وە‌".

داوش لە خەڵکی کوردستان دەکات بۆ دژایەتی و بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی سوپای تورکیا، شەوی پێنج شەممە تا شەممە‌ کاتژمێر ١٠:٠٠ی شەو گلۆپی مالەکانتان بۆ پێنج خولەکێک بکۆژێننەوە.

سوپای تورکیا لە رۆژی هەینی ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١ دەستی بە هێرشکردنە سەر ناوچەکانی مەتینان، ئاڤاشین و زاپ کردووە، بەهۆیەوە ماوەى چوار رۆژە شەڕ و پێکدادان لە نێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانى پەکەکە لە سنوری قەزای ئامێدی بەردەوامە، لە ئەنجامی ئەو شەڕە تا ئێستا کارەباى ٧٦ گوندی سنورەکە بڕاوە و بەشێکی زۆری دارستانی ناوچەکەش سوتاوە.


PM:12:50:27/04/2021