تەندروستی هەڵەبجە لەسەر ئەو پزیشكەی رەخنەی لێگرتبوون ڕوونکردنەوە دەدات و ڕایدەگەیەنێت" تهواوى قسهكانى ئهو پزیشكه دووره له راستییهوه".
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە لەڕوونكردنەوەیەكدا رایگەیاندووە" لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پزیشكێكی میلاكی بەرێوەبەرایەتییەكەیان ھەندێك لێدوان و زانیاری بڵاوكردوەتەوە لە پەیج و ئەكاونت و كەناڵەكانەوە، بەڵام بە هاووڵاتیانی ڕادەگەیەنن كە سەرجەمیان دوورن لە ڕاستییەوە".
لەڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" ئەو كارە وەك كاردانەوەیەك دەیبینین بۆ ھەوڵدان بە مەبەستی چەواشەكردنی ڕای گشتی و بەلاڕێدانی ڕێرەوی لێكۆڵینەوه لەو سكاڵایانەی كە ئێمە كردومانە لە وەزارەتی تەندروستی و دادگای لێكۆڵینەوەی ھەڵەبجە كە دواتر لەسەر داوای پزیشكی شكاتلێكراو سكاڵاكانی گواستراونەتەوە بۆ دادگاكانی هەولێر".
تەندروستی هەڵەبجە باسی لەوەشکردووە، ئێستا لیژنەكان بە ئەندام بوونی داواكاری گشتی لە لێكۆلینەوەدان و لەئایندەیەكی نزیكدا ئەنجامی سكاڵاكان و ڕاستیەكان بۆ ڕای گشتی بڵاو دەكەینەوە.
هەر ئەمڕۆش وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەنوسراوێکدا کەواژۆی د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی لەسەرە ئاماژەی بەوەکردبوو، بۆ لێکۆڵینەوە لە راستی و دروستی قسەی ژنە پزیشێک بەناوی (د. باخان) کەباسی لە کێشەکانی تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە کردوە، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەیان پێکهێناوە.