بەرپرسێکی دیاری گۆڕان دەچێتە ناو پارتییەوە

بەرپرسێکی دیاری گۆڕان کە ئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان بووە، بە فەرمی سەنگەر دەگوازێتەوە دەچێتە ناو ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە، ئەو بەرپرسە پێشتر ئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان بووەو بەرپرسی مەکۆیەکی ناوچەیەکی بەرفراوانی ئەو بزووتنەوەیە بووە.

ئەو ئەندامەی جڤات کە بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا بە فەرمی رابگەیەنرێت کە دەچێتە ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، زیاتر لە دوو ساڵە وازی لە بزووتنەوەکە هێناوەو، بەفەرمیش لە چاوپێکەوتنەکانی لەگەڵ میدیاکان وازهێنانی خۆی لەو بزووتنەوەیە راگەیاندووە.

ئەو ئەندامە ناوەکەی لەلای " سپی " پارێزراوە، لەبەرئەوەی پەیوەندی کردنی بە پارتیەوەی هێشتا بە فەرمی رانەگەیاندراوەو لە رۆژانی داهاتوودا ئاشکرا دەبێت.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە، پارتی بڕیاری دەکردووە کە فەوجێکی زێرەڤانی بۆ ئەو بەرپرسەی پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان بکاتەوە.

سەنگەر گواستنەوەو بۆ پلە و پۆست و کردنەوەی فەوج و یەکەی سەربازی بەشێکە لە کەلتوری شەڕی ناوخۆی ساڵی نەوەدەکانی نێوان پارتی و یەکێتی.
  



PM:03:32:28/04/2021