سپی وردەکاری هاتنی فرۆکەی عێراقی بۆ کەرکوک بڵاودەکاتەوە

هەفتەی رابردوو فرۆکەیەکی عێراقی چۆتە شاری کەرکوک و چەک و تەقەمەنی پێبووە بۆ تورکمانەکانی ئەو شارە وابڕیاریشە لەرۆژانی داهاتووشدا فرۆکەیەکی تر لەکەرکوک بنیشێتەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند کە هەفتەی رابردوو لەشەڕی داعش دژی گوندی بەشیر کە گوندێکی تورکمانی شیعەیەو دەکەوێتە ئەو دیوو هێلێ پێشەوەی بەرگریکردنی پێشمەرگە لەکەرکوک، یەکێتی بڕیاردەدات کە شیعەکان خۆیان بەرگری لە خۆیان بکەن.
بەپێی سەرچاوەکەی سپی دوای ئەو رووداوە شیعەکانی کەرکوک داوا لەحکومەتی عێراق دەکەن کە یارمەتیان بدات و پڕ چەکیان بکات، فرۆکەی یەکەمیش لە بەغداوە کەهەفتەی رابردوو لە کەرکوک نیشتەوە بۆ ئەم مەبەستە هاتۆتە ئەو شارەو لە فرۆکەخانەی شارەکە نیشتۆتەوەو وابریارە بەم زووانەش فرۆکەی دووەم لەیەغداوە بچێتە ئەو شارەو وەجبەی دووەمی چەک بگەیەنێتە دەست شیعەکان.
سەرچاوەکەی سپی باس لەوە دەکات "ئایا بڕیاری هاتنی ئەو فرۆکانەی عێراق بۆ کەرکوک تەنها بەبریاری یەکێتی بووە؟ ئایا پەرلەمانی هەرێم و دامەزراوەکانی تری هیچ بەشدارییەکیان لەو بڕیاردا هەیە؟".
سەرجاوەکەی سپی دەشڵێت" ئایا پڕ چەککردنی شیعەکانی کەرکوک و هاتنی فرۆکە لەحکومەتی بەغداوەو نومایشکردنی سەربازی چەکدارانی شیعەی سەر بەسەدر لەشاری کەرکوک ئەو شارە ناخاتە بەردەم هەڕەشەی داعشەوە؟".       



PM:07:15:23/06/2014