بێژەرە شۆخە عێراقییەکە چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاودەکاتەوە

بێژەرە شۆخە عێراقییەکە، سوهەیر ئەلقەیسی چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاودەکاتەوەو دەبێتە مایەی سەرنجی هەوادارە زۆرەکانی.

سوهەیر ئەلقەیسی لە هەژماری خۆی لە تویتەر دوو وێنەی نوێی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە بۆتە مایەی خۆشحاڵی فانەکانی.

ئەو میدیاکارە عێراقییە کە ناوبانگێکی زۆری لەسەر ئاستی عەرەبیش بە جوانییەکەی پەیدا کردووە، لە دایکبوونی ١٩٨٥ شاری بەغدایە، باوکی زوو کۆچی دوایی کردووەو دایکی بەخێوی کردوون.

هەر لەمنداڵیەوە بەشداری بەرنامە سینەماییەکانی تەلەفزیۆنی عێراقیی کردووە. دەرچووی پزیشکی ددانە، تا شەڕی کەنداو لە عێراق بووە، دواتر بە خێزانی چوونەتە ئیمارات، لە دوا چوونی بۆ ئیمارات وەک بێژەر لە کەناڵی عەرەبییەو دواتر ( م بی سی )و پاشان ئێستا لە رۆتانایە.

لە ساڵی ٢٠٠٧ ەوە وەك باڵوێزی کاری مرۆیی خاجی سوور دەستنیشان کرا، لەو دەمەوە وەک نوێنەری مرۆیی چەندان رێکخراوی نێو نەتەوەیی دەستنیشانکراوە بۆ یارمەتیدانی ئاوارەکان، هەروەها دەورێکی بەرچاوی هەبووە لە بەدەنگەوە چوونی ئاوارەکانی شەڕی داعش.



PM:09:34:30/04/2021