یەکێتی لەگەڵ گۆڕان بەیەکە لیست و لەگەڵ کۆمەڵ و یەکگرتووش رێکدەکەوێت

یەکیتی نیشتمانی کوردستان دوای گفتوگۆیەکی درێژ لەگەڵ گۆڕان و، بەجیاوازیش لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامی گەیشتۆتە دوو رێککەووتنی جیاواز لەگەڵ ئەم دوو لایەنە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی سپی کەوتووە، گۆڕان و یەکێتی رێککەوتوون کەیەک بەرنامەی هەڵبژاردنیان هەبێت بۆ کانیدەکانیان، هەروەها لەسەر کاندیکردنی بەربژێرەکانیش رێککەوتوون، لەنیو ئەوانەدا رێککەوتوون کە لە بازنەکانی سلێمانی یەکێتی هەوڵبدات چوار کورسی  بۆ گۆڕان وەدەستبهێنن. هەروەها لە کەرکوکیش سەرجەم کاندیدەکان سەر بە یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەبن و گۆڕان هەوڵدەدات کاندیدەکانی یەکێتی دەربچن. گۆڕان و یەکێتی لە شوێنەکانی تری هەرێمیش بە هەمان پێودانگە کاردەکەن.

هەرچی یەکێتیە، لەسەر بەرنامەی هەڵبژاردن لەگەڵ کۆمەڵ و یەکگرتوو رێکنەکەوتووە، بەڵکو لەسەر دابەشکردنی کاندیدەکان رێککەوتووە، لەو شوێنانەی یەکێتی بەهێزە وەک کەرکوک، کۆمەڵ و یەکگرتوو کاندیدیان نابێت و خەڵکەکانیان دەنگ بە کاندیدەکانی یەکێتی دەدەن، بە پێچەوانەوە لەو بازنانەی لە ناو هەرێمدان و ئیسلامییەکان تیایدا بەهێزن، یەکێتی کاندیدی نابێت و کاندید جێدەهێڵن بۆ لایەنە ئیسلامیەکانی کۆمەڵ و یەکگرتوو، ئەم رێککەوتنە هەموو ئاستی هەرێم و ناوچە جێناکۆکەکان دەگرێتەوە بە هەولێر و بادینانیشەوە.

تا ئێستا پارتی راینەگەیاندووە کە هاوپەیمانی لەگەڵ هیچ لایەنێکدا بەستبێت. هەروەها نەوەی نوێش بەتەنها بەشداری هەڵبژاردن دەکات.

بڕیارە ٢٠٢١/١٠/١٠ هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ پەرلەمانی عێراق ئەنجام بدرێت.
  





PM:11:34:30/04/2021