عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک هۆکارەکانی پەیوەندی بە پارتییەوە ئاشکرا کرد و ڕایدەگەیەنێت" هۆکاری جێهێشتنی بەرەی ئۆپۆزیسیۆن خیانەت و ناپاکی بووە لەنێو ئەو بەرەیە نەک بەدەستهێنانی پلە و پۆست".
عەبدوڵای کوێخا موبارەک دوای ئەوەی ئەمڕۆ لەلایەن ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوک-گەرمیانی پارتی پێشوازی لێکرا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند" ماوەی ١٠ ساڵ پارەی خۆم بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن و پێداویستی بەرەی ناڕازیی خەرجکرد".
عەبدوڵا کوێخا موبارەک رونیشیکردەوە، هۆکاری جێهێشتنی بەرەی ئۆپۆزیسیۆن خیانەت و ناپاکی بووە لەنێو ئەو بەرەیە نەک بەدەستهێنانی پلە و پۆست.
راشیگەیاند" پارتی حزبێکی وەفادارە بەرامبەر ئەندام و لایەنگرانی و باوەشی بۆ ئێمە کردەوە، نوێنەرانی پارتی لە حکومەتدا راستگۆن و جددین و لە سیاسەتی کەرکوکدا جددین و داکۆکیکارن".