ئەمڕۆ
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ژمارەی کاندیدەکانی لە هەرێمی کوردستان ئاشکراکرد و ڕایگەیاند"
١٤٦ كهس له ههرێم بۆ بهدهستهێنانی ٤٦ كورسی خۆیان كاندید كردووه".
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەوایدا ژمارەی کاندیدی لایەنەکانی لەسێ پارێزگاکەی هەرێم ئاشکراکرد و رایگەیاند" لە هەولێر ٥٣ کاندید هەیە، لە سلێمانی ٦٥ کاندید هەیە و لە دهۆک ٢٨ کەس خۆیان کاندید کردووە".
کاندیدەکان لە پارێزگاکانی هەرێم بەم شیوەیە:
پارێزگای هەولێر ٥٣ کاندید:
هەشت کاندیدی سەربەخۆ
٣٣ کاندیدی حزبی
١٢ کاندیدی هاوپەیمانی
١٠ کاندیدی هێزە مەسیحییەکان
پارێزگای سلێمانی ٦٥ کاندید:
١٧ کاندیدی سەربەخۆ
٣٣ کاندیدی حزبی
١٥ کاندیدی هاوپەیمانی
پارێزگای دهۆک ٢٨ کاندید:
هەشت کاندیدی سەربەخۆ
١٨ کاندیدی حزبی
دوو کاندیدی هاوپەیمانی
دوو کاندیدی هێزە مەسیحییەکان