کچە گۆرانیبێژی لاو، سەنا بەرزنجی لە ناوچەیەکی سەوزای کە لە کەشی کوردستان دەچێت بە خۆی و گیتارەکەیەوە گۆرانییەکی هونەرمەندی گەورە، حەسەن زیرەک دەڵێتەوە.
گۆرانییەکە " خۆم بە غوڵام " ی حەسەن زیرەکە، سەنا لەگەڵ وتنەوەی گۆرانییەکەدا نەرم نەرم گیتارەکەی بۆ دەژەنێت.
لەگەڵ بڵاوکردەونەوەی ئەو گرتە کورتەدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، سەنا نووسیوویەتی" سروشتی جوانی کوردستانەکەم و گۆرانیە نایابەکانی مامۆستای نەمر حەسەن زیرەک".