ڤیدیۆ .. هێلی لەڤ ساتە خۆشەکانی لە دوبەی بەسەر دەبات

هێلی لەڤ فاسیۆن و گۆرانیبێژی ناسراوی کورد دوای ئەوە گۆرانییە عەرەبییەکەی بەناونیشانی " مشتاگلک "، لەگەڵ گۆرانیبێژی عێراقی محەمەد سالم تۆمار کرد، ئێستا لە وڵاتی ئیمارات ماوەتەوەو ساتەخۆشەکانی بەسەر دەبات.

گۆرانییە نوێکەی هێلی لەڤ و محەمەد سالم گۆرانیبێژی عێراقی لە ماوەی مانگێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ١١ ملیۆن بینەری زیاتر هەبووە.

 هێلین عەبدوڵڵا ناسراو بە ھێلی لەڤ لەدایکبووی ١٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٨ لە ورمێ ، کچە هونەرمەند و گۆرانیبێژ و سەماکەر و ئەکتەری کوردە ، بەرهەمەکانی بە زمانی ئینگلیزیین ، لەسالی ٢٠١٣ بەهۆی گۆرانی "Risk It All” ناسرا، لەساڵی ٢٠١٤ لە فیلمی (Mardan)، هێلین لەئێستادا لە لۆس ئانجلەس لەئەمریکا دەژی.



AM:01:25:03/05/2021