هیچ پۆستێكی پارێزگای سلێمانی دابەش نەكرا
ئاسۆ فەرەیدون: پشتگیری هەڤاڵ ئەبوبەكر دەكەم

‌كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەی ئەمڕۆی پارێزگای سلێمانی
كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێی پارێزگای سلێمانی سازكرا، بەڵام بەبێ‌ هەڵبژاردنی پارێزگارو سەرۆكی ئەنجومەن‌و جێگرەكەی كۆتاییهات.
كۆبوونەوەكەش لەلایەن بەتەمەنترین ئەندامی ئەنجومەنەكە بەڕێوەبراو تێیدا بەشێوەیەكی كاتیش كرایە سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، دوابەدوای كۆبوونەوەكە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە بۆ هەریەكە لە سەرۆكی لیستەكان سازكرابوو، سەرۆكی كاتی ئەنجومەنەكە رایگەیاند "لەماوەی 15 رۆژی داهاتوودا پۆستەكان یەكلایی دەكرێتەوەو چاوەڕێی رێككەوتنی لایەنەكان دەكەن.
هاوكات سەرۆكی لیستی گۆڕان هەڤاڵ ئەبوبەكر ئاماژەی بەوەدا كە ئەوان بەشێك دەبن لەچارەسەرو دووردەبن لەروودانی هەر كێشەیەك، راشیگەیاند چوار ساڵی ئایندە دەكەنە خزمەت‌و پێكەوە ژیان‌و خۆش گوزەرانی.
هەر لەكۆنگرەكەشدا سەرۆكی لیستی یەكێتی ئاسۆ فەرەیدون، لەبارەی قسەكانی هەڤاڵ ئەبوبەكر بۆ خزمەتكردنی پارێزگاكە رایگەیاند "پشتگیری قسەكانی كاك هەڤاڵ دەكەم".
ئاماژەی بەوەشدا پەلەكردن هەڵەیە لەدانانی پارێزگارو پێویستە لایەنەكان رێككەوتنی تەواوەتی لەسەر بكەن.




AM:10:59:24/06/2014