نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزى پێشمه‌رگه له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ ليژنه‌ى باڵاى ڕێكخستنه‌وه و يه‌كخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه كۆبووه‌وه.
بەگوێرەی راگەیەنراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى پێشمه‌رگه و دوايين پێشهاته‌كانى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆرستانى داعش و مه‌ترسييه‌كانى، هه‌وڵه‌كانى ڕێكخستنه‌وه و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه و ئاسته‌نگه‌كانى به‌رده‌مى، هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به هاوكاريى و پشتگيريى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان، كه‌موكووڕى و پێداويستييه‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و چۆنيه‌تيى چاره‌سه‌ركردنيان، هه‌ماهه‌نگيى پێشمه‌رگه و هێزه فيدراڵييه‌كانى عێراق و هێزه‌كانى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش به‌تايبه‌تى له ناوچه‌كانى مادده‌ى ١٤٠ى ده‌ستوور، تاوتوێ كران.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕيار درا لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى ديكه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ليژنه‌كه زياد بكرێن و پێويستييه به‌په‌له‌كانى پێشمه‌رگه له هێڵه‌كانى پێشه‌وه‌ى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش دابين بكرێن و له‌گه‌ڵ لايه‌نه په‌يوه‌نداره عێراقييه‌كان كار بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى بۆشاييى ئه‌منيى نێوان پێشمه‌رگه و هێزه فيدراڵييه‌كان پڕ بكرێته‌وه.