جێگری سەرۆکی یەکێتی ماموستایانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" وەزیری دارایی هەرێم بەڵێنی پێداوین هەرکات یاسای بودجەی گشتیی عێراق جێبەجێکراو حکومەتی فیدراڵیی پشکی هەرێمی نارد، ئەوا چیدی لێبرینی موچە نامێنێت و پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران دەگەڕێننەوە".
ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی، جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی ماموستایانی كوردستان لە لێدوانێکدا بە سایتی (ناس کورد)ی رایگه‌یاند" ئه‌مڕۆ به یاوه‌ری شاندێكی یه‌كێتی مامۆستایان سه‌ردانی وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه و كۆمه‌ڵێك داواكارییان ئاڕاسته كردووه".
ئاماژەی بەوەشکرد" داومان له وه‌زیری دارایی كردووه لێبرینی موچه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران كۆتایی پێبهێنرێت و پله به‌رزكردنه‌وه‌ی مامۆستایان (ته‌رفیع) جارێكی دیكه ده‌ست پێبكاته‌وه، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك داواكاری دیكه كه په‌یوه‌ندی به مامۆستایانی گرێبه‌ست، پاره‌ی هاتوچۆی سه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده‌یی و ده‌رماڵه‌ی مامۆستایانی زانكۆوه هه‌یه".
وتیشی" وه‌زیری دارایی به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی پێی داوین هه‌ركات یاسای بودجه‌ی عێراق جێبه‌جێكرا و پشكی هه‌رێم له بودجه‌كه ڕه‌وانه‌كرا ئه‌وا لێبڕینی موچه نامێنێت وسیستمی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانباران ده‌ستبه‌جێ ده‌گه‌ڕێننه‌وه دۆخی جارانی".
جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان باسی لەوەشکرد، هه‌ركات پشكی هه‌رێم له بودجه ڕه‌وانه كرا‌و وحكومه‌ت به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێنه‌كرد ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه هه‌ڵوێستی دیكه‌مان ده‌بێت وبه‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵی ناكه‌ین.
هاوکات لای خۆشیەوە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، یەکێتی مامۆستایان یاداشتێکی داواکارییان ئاڕاستەی وەزیری دارایی کردووە و لای خۆیەوە ئاوات جەناب نوری بەڵێنی پێداون لە چوارچێوەی ئەو دەسەڵات و بودجەیەی لە بەردەستە خزمەتی چینی مامۆستایان بکات.