ئەمڕۆ برێت مەکگۆرک سەردانى هەرێم دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ی ئایار برێت مەکگۆرک بە یاوەری شاندێک سەردانى هەرێمی کوردستان دەکات.

لەوبارەیەوە سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕایگەیاند" ئەمڕۆ چوارشەممە، شاندێکی باڵای ئەمریکا بە سەرۆکایەتی برێت مەکگۆرک سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن".

وتیشی" لەسەردانەکەیدا برێت مەکگۆرک لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەت و بەرپرسانی باڵایی هەرێم کۆدەبێتەوە".

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە شاندێکی باڵای ئەمریکا بە سەرۆکایەتی برێت مەکگۆرک سەردانی بەغدایان کرد و لەگەڵ هەرسێ سەرۆکایەتییەکەى عێراق کۆبوونەوە. 


AM:10:12:05/05/2021