وێنە.. لە مانگی ڕەمەزاندا شارا ئیبراهیم بەشێوازێکی جیاواز و سەرنجڕاکێش دەردەکەوێتەوە

خانمە بێژەری دیاری پێشووی کورد شارا ئیبراهیم لەمانگی ڕەمەزاندا بەستایلێکی تەواو جیاواز دەردەکەوێتەوە. 

خانمە میدیاکاری پێشووی کەناڵی کورد ماکس شۆ ئەژین ئازاد لە هەژماری فەرمی خۆی لە ستۆری ئینستاگرام نوێترین وێنەکانی خۆی لەگەڵ خانمە پێشکەشکاری پێشووی کورد شارا ئیبراهیم بڵاوکردەوە کە بۆتە جێی باسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

شارا چەند مانگێکە لە دەرکەوتنی نەبووەو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئنستاگرام ئەکاونتی نەماوەو لە ئێستا بێدەنگی هەڵبژاردووەو دوور لە چاوی سۆشیاڵ میدیا ژیانی ئاسایی خۆی بەڕێ دەکات. 

شارا ئیبراهیم لە ساڵی ١٩٨٩لە سلێمانی لە دایكبووەو دووجار هاوسەرگیری كردووە، لە هاوسەری یەكەمی خاوەنی منداڵێكە و منداڵەكەی كوڕە.

شارا پێشتر لە كەناڵی ئێن ئاڕتی دوو پێشكەشكاری پرۆگرامی ئێوارەی ئێن ئاڕتی دوو بووە، بەڵام دوای دەست لەكاركێشانەوەی لەو كەناڵە دواتر لەكەناڵی كورد ماكس درێژە بە كاری بێژەری خۆی داو پیشكەشكاری پرۆگرامی "شارا" بوو كە چاوپێكەوتی لەگەڵ هونەرمەندانی گۆرانیبێژ بە هونەرمەندە جدی و هونەرمەندە میللیەكانیشەوە دەکرد. 

هاوکات ئەژین ئازاد لەدایکبووی شاری سلێمانییە و لە ماوەی ڕابردوودا پێشکەشکار بووە لە کەناڵی "کوردسات" و "خەندان" و "کوردماکس شۆ".


PM:12:55:06/05/2021