كونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی سزادانی رۆژنامه‌نووس و چالاكوانانی بادینان داوا لە سەرۆکی هەرێم دەکات بڕیاری لێخۆشبوو‌ن بۆ ئەو سزادراوانە دەربکات.
كونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە" به‌داخه‌وه بۆ ئه‌و بڕیاره‌ی له‌لایه‌ن دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه ده‌رچوو دژ به پێنج له رۆژنامه‌نوسان و چالاكان، بڕیاره‌كه قوڕسه ئیستیعاب بكرێت، هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی رونی تێدا نییه كه شایانی سزادانی تاوان بێت".
ڕاشیگەیاندووە" بڕیارەکەی ئەمرۆی دادگا بێمانایە و پێچەوانەی ئەو گیانی پەیوەندییە دۆستانە و نزیکەی نێوان ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستانی عێراقە".
ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە داوا دەکەین سەرۆکی هەرێم دەسەڵاتی خۆی بەکاربهێنێت، بۆ دەرکردنی بڕیاری لێخۆشبوو‌ن.، گۆڕینەوەی ئازادانەی بیروڕا لەگەل رۆژنامەوانان و چالاکوانان بەشێکە لە کاری رۆژانەی دیپلۆماتکاران و هەروەها کاری رۆژانەی کونسوڵگەریی گشتییش.