لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو چوار حاڵەتی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمارکراوە

تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ١٤ تووشبووی نوێی كۆرۆنا داغڵی نەخۆشخانەكان كراون و چوار نەخۆشیش گیانیان لەدەستداوە". 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند" کە ئەمڕۆ ١٤ توشبووی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە شارەكە كراون". 

ئەوەشی ئاشکراکراکردووە، تائێستا ١١٥ توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکان ماونەتەوە و ٩٣ کەسیش لەژێر ئۆکسجیندایە.

هاوکات ١٤ توشبووی كۆرۆنا نەخۆشخانەكانیان جێهێشتوە و چوار حاڵەتی گیان له‌ده‌ستدانیش لەوماوەدا تۆمارکراوە. 


AM:12:20:07/05/2021