بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان زیاد دەکرێت

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی ھەرێم رایدەگەیەنێت" مانگەکانی داھاتوو ماددەی تری خۆراک بۆبەشە خۆراکی مانگانە زیاد دەکرێت". 

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ژمارەیەک ماددەی تر بۆ بەشە خۆراکی هاوڵاتیان زیاد کراوە، کە ماددەکان بریتین لە ئاوە تەماتە و جۆرەکانی تری پاقلەمەنی و هاوکات لە مانگەکانی داهاتوو لەرێگای بریکارەکانی خۆراک بەسەر ھاوڵاتیاندا دابەشدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، چاوەروانن بەشە خۆراکی برنجی دوو مانگی تر بۆ ھەرێم بنێردرێت، بۆئەوەی بەسەر ھاوڵاتیانی ھەرێمدا دابەشبکرێن، لەکاتێکدا ھاوڵاتیانی پارێزگاکانی تری عێراق وەریان گرتووە.


PM:04:08:07/05/2021