كیری‌: بارزانی‌ ئاماده‌یه‌ به‌شداری‌ له‌ حكومه‌تی‌ نوێی‌ عێراق بكات

جۆن کیری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە کەناڵی CNNی ڕاگەیاندووە کە مەسعود بارزانی سەرۆکی (ماوە بۆ درێژكراوە)ی هەرێمی كوردستان ئامادەیی خۆی بۆ بەشداریکردن لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی نوێی عێراق دەربڕیوە.

لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا کە ئێستا لەکەناڵی CNNی ئەمریکیدا بڵاوکرایەوە جۆن کیری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت "مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێم ئامادەیی خۆی بۆ بەشداریکردن لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی نوێی عێراق دەربڕیوە".

هەروەها دەشڵێت سەرکردە عێراقییەکان " درکیان بەوەکردووە کە ناتوانن درێژەبدەن بەم دابەشبوونە تائیفییە ".

کیری دەشڵێت "وشەکان بێ بەهان من هەموو شتێک کەدەیبیستم ناخەمە بانکەوە و بڵێم" واو کێشەکان بەرەو چارەسەربوون دەڕۆن ".



PM:05:56:24/06/2014