تیمی پارێزەران: لە قۆناغی لێکۆڵینەوە بۆ یەک چرکەش ڕێگەمان پێ نەدراوه سزادراوانی بادینان ببینین

تیمی پارێزەرانی سزادراو و راگیراوانی بادینان رایدەگەیەنێت، ماوەی چەند رۆژێكە هەوڵی زۆر دەدرێت كەیسی گیراوانی بادینان بەلاڕێدا ببرێت، دەشڵێن" تەحەدا دەکەم لە قۆناغی لێکۆڵینەوە بۆ یەک چرکەش ڕێگامان پێ نەدراوه سزادراوانی بادینان ببینیین". 

تیمی پارێزەرانی سزادراو و راگیراوانی بادینان لەڕوونکردنەوەیەکدا وەڵامی پارێزەر غازی زەنگەنە، کادیری نوسینگەی ڕێکخستنی پارێزەران و مافپەروەرانی لقی دووی پاتی دیموکراتی کوردستانی داوەتەوە و رایگەیاند" بەڕێزت پارێزەری هیچكام لەو سزادراوانە نیت، ھیچ پەیوەندیت بەدەعواكەوە نیە چونكە وەكیلی ھیچكام لە لایەنەكانی تری دەعواكەش نیت، لام سەیرە بۆ كەسێكی غەیرە كە لە هۆڵی دادگا نەبوبێ چۆن رێگا بەخۆیان دەدەن شتێك بلێن لە میدیا كە پەیوەندی بە ئەوانەوە نیەو ئاگاشیان لێ نیە!!؟". 

ئاماژەیان بەوەشکردووە، لە بەرنامەكەتان ئەمشەو لەگەڵ ڕەنج لە كەناڵی ڕوداو زۆر بە دڵنیاییەوە و تەحەداشت كرد كە گوایا لە قۆناغی لێكۆڵینەوە لە سزادراوانی بادینان ئێمە وەك پارێزەرانی سزادراوان حزورمان هەبوە لەكاتی تحقیق كردن و واژۆی ئێمە لەسەر ئیفادەكاندا هەیە من لام سەیرە چۆن ئاوها بە سیقەوە باسی ئەو بابەتە دەكەی !!؟ بەڕێزەكەم بۆ جەنابت و تەواوی ڕای گشتیش ڕای دەگەیەنم منیش تەحەدا دەكەم كە ئێمە لە قۆناغی لێكۆڵینەوە جگە لەوەی حزورمان نەبوە تەنانەت بۆ یەك چركەش ڕێگامان پێ نه دراوه سزادراوانی بادینان ببینیین. 

دەقی روونكردنەوەكە:

بۆ برا و هاوپیشەی بەڕێزمان پارێزەر غازی زەنگەنە كادیری نوسینگەی ڕێكخستنی پارێزەران و مافپەروەرانی لقی دوی پاتی دیموكراتی كوردستان .

بەڕێزت پارێزەری هیچكام لەو سزادراوانە نیت!؟ 

ھیچ پەیوەندیت بەدەعواكەوە نیە چونكە وەكیلی ھیچكام لە لایەنەكانی تری دەعواكەش نیت ! لام سەیرە بۆ كەسێكی غەیرە كە لە هۆڵی دادگا نەبوبێ چۆن رێگا بەخۆیان دەدەن شتێك بلێن لە میدیا كە پەیوەندی بە ئەوانەوە نیەو ئاگاشیان لێ نیە!!؟ 

لە بەرنامەكەتان ئەمشەو لەگەڵ ڕەنج لە كەناڵی ڕوداو زۆر بە دڵنیاییەوە و تەحەداشت كرد كە گوایا لە قۆناغی لێكۆڵینەوە لە سزادراوانی بادینان ئێمە وەك پارێزەرانی سزادراوان حزورمان هەبوە لەكاتی تحقیق كردن و واژۆی ئێمە لەسەر ئیفادەكاندا هەیە من لام سەیرە چۆن ئاوها بە سیقەوە باسی ئەو بابەتە دەكەی !!؟ بەڕێزەكەم بۆ جەنابت و تەواوی ڕای گشتیش ڕای دەگەیەنم منیش تەحەدا دەكەم كە ئێمە لە قۆناغی لێكۆڵینەوە جگە لەوەی حزورمان نەبوە تەنانەت بۆ یەك چركەش ڕێگامان پێ نه دراوه سزادراوانی بادینان ببینیین ، پاشان گوایە یەكێك لە سزادراوان وتبێتی من ویژدانی خۆم ئاسودە دەكەم دان بە تاوانەكەم دەنێم بەهیچ شێوەیەك شتی وا نەووتراوە و دۆسیەكەش مەوجودە فەرمو با پێكەوە لەگەڵ دو پارێزەری بێ لایەن و كاك رەنج بچیین سەیری بكەین ، گلەییەكیش بۆ ڕوداو و بەڕێز مامۆستا ڕنج لەپیناو راگرتنی هاوسەنگی دەبوایە میوانداری یەكێك لە ئەندامانی تیمی پاریزەرانی سزادراوانی بادینانی بكرادیە !؟ سەبارەت بەوەی كە هەمو دادوەرەكان ئیمزایان كردیە لەسەر بڕیارەكە خۆ ئەوەی ئەلف و بێی قانون بزانێ دەزانێ كە ئیمزاكردن لەسەر بڕیار بەپێی قانونی (اصول محاكمات)ە و رێكاری تایبەت بەخۆی هەیە و ناكرێ كۆنوسی بڕیارەكە بڵاوبكرێتەوە ئەگەرنا بەروونی دیارە كە كێ ڕای هەبوە لە پەسەند كردنەكە و كێش دژ بوە.

بە داخەوە ماوەی چەند رۆژێكە هەوڵی زۆر دەدرێت كەیسی گیراوانی بادینان بەلاڕێدا ببرێت و لای هەموانیش ئاشكرایە و بریارەكە بە ڕوونی نوسراوە بەزۆرینە لە تەواوی میدیاكانیشدا بلاوكرایتەوە 

بەلام بریاری دادگا وایە دەبێ دواجار ھەموو دادوەرەكان ئیمزای بكەن ئەگەر بە رێكەوتنی ھەموان دەربچێ دەنوسرێ بە اتفاق ئەگەر ھەندێكیان مخالف بن دەنوسرێ بەزۆرینە و كۆنوسی ڕاكانیان راناگەیەنرێ.

لەگەڵ دوبارە ڕێزم 
تیمی پارێزەرانی سزادراو و راگیراوانی بادینان


PM:01:24:11/05/2021