سەرۆکی هەرێم لەبارەی خۆپیشاندانەکانی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە ١١ی ئایار لەبارەی خۆپیشاندانەکانی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت" بە ئامانجکردنی خۆپێشاندەران لە عێراق دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات".

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەپەیامێکدا لەپەڕەی فەرمی خۆی لەتویتەر ئاماژەی بەوەشكردوە" بەنیگەرانییەوە لەبەردەوامی هەڕەشەکان، دوبارەبونەوەی روداوەکانی بەئامانجگرتن و دەستدرێژیکردنەسەر خۆپیشاندەرانی عێراق دەڕوانن و ئیدانەی دەکەن".

ئەوەشی خستەڕوو، بەردەوامی روداوەکانی بەئامانجگرتنی خۆپیشاندەران گرژییەکان زیاتر و دۆخی وڵاتیش ئاڵۆزتر دەکات، لەسەر ئەو بنەمایەش پێویستە سنورێک بۆ ئەو هەوڵانە دابنرێت و تۆمەتباران روبەڕوی رێکاری یاسایی و دادگاییکردن بکرێنەوە.


PM:06:39:11/05/2021