کفری.. یەکێک لە بریندارەکانی شەوی ڕابردووی هێرشەکەی داعش گیانی لەدەستدا (نوێکراوەتەوە)

شەوی ڕابردوو لە سەنگەرەکانی نزیک شارۆچکەی کفری داعش هێرش دەکاتە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگەو شەڕێکی قورس روودەدات.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە هێڕشەکەی چەکدارانی داعش بۆ سەر سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە لە ناوچەی زینانە بووە.

دەربارەی زیانە گیانییەکانی هێزی پێشـمەرگە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەفسەرێکی پێشمەرگە بەناوی (ع، ح، ب) گیانی لەدەستدا. 

ماوەیەکە چەکدارانی داعش لە سنوری ناوچەکانی هەرێم بەتایبەتی ناوچەی جێناکۆکەکان دەستیان بە هێرشی لە ناکاو لەکاتی شەودا کردووە بۆ سەر هێزی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان.


PM:11:34:11/05/2021