پەیمانگای کوردی بۆ هەڵبژاردن ناوی کاندیدەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بڵاودەکاتەوە

پەیمانگای کوردی بۆ هەڵبژاردن کە رێکخراوێکی سەربەخۆیی تایبەت بە پرسی هەڵبژاردن و دیومکراسیە و ئۆفیسی سەرەکی لە سلێمانییە ناوی کاندیدەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بڵاوکردەوە.

لە کۆپییەکەدا کە بۆ ماڵپەڕی " سپی " نێردراوە، پەیمانگای کوردی لیستی ناوی ئەو کاندیدانەی بڵاوکردۆتەوە کە لە بازنەکانی پارێزگای سلێمانی بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکەن و ژمارەیان ٦٥ کاندیدی لیستە جیاوازەکان و کەسانی سەربەخۆیە.

بڕیارە ١٠ ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق ئەنجام بدرێت بە بەشداری زیاتر لە ٢٧ ملیۆن هاولآتی. 



PM:01:49:12/05/2021