بەبۆنەی جەژنەوە پۆلیس هەولێر ئاگادارینامەیەک بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر داوا لە هاوڵاتیان دەكات پابەندی بڕیار و رێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی و پارێزگای هەولێر بن.

بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانەوە، دلێر نەجار بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێكدا، داوا لە هاووڵاتیانی شاری هەولێر دەكات، لە پێناو پاراستنی تەندروستیی گشتی و سەلامەتیی خۆیان و ئازیزانیان، پابەندی بڕیار و رێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی و پارێزگای هەولێر بن.

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر دڵنیاییش دەداتە هاووڵاتیان كە لە ڕۆژانی جەژن و پشودا پارێزەری سەروسامان و گیان و ژیانیانن.



AM:10:22:13/05/2021