پێشبینی تاوە باران و هەورە برووسکە دەکرێت

لەناوچە شاخاویەکانی هەرێم پێشبینی هەورە برووسکەو تاوە باران دەکرێت.
  
ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، " سبەینێ ھەینی ئاسمان و کەشی ھەرێم بە زۆری ساماڵ و پەڵە ھەوری دەبێت و پلەی گەرما بەجێگیری دەمێنێتەوە".

ئەو کەشناسە دەشڵێت " لەناوچە سنوریەکانی رۆژھەڵات و باکوری سلێمانی، ھەڵەبجە ، راپەرین و ھەولێر لە کاتەکانی دوای نیوەرۆ پێشبینی چالاکبوونی بارستە ھەوری خۆجێیی دەکەین بە شێوەی ھەورەبروسکە و تاوەباران بە رێژەی جیاجیا لەھەندێک ناوچەدا".

باس لەوەش دەکات " خێرایی ئاراستە بای باکور و باکوری رۆژھەڵات چالاک دەبێت بەخێرای ١٥ بۆ ٣٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بەتایبەت لەکاتەکانی بەیانی زوودا وە کاتەکانی ئێوارە و شەو."   



AM:12:40:14/05/2021