وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایدەگەیەنێت" لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە دوو هەزار کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٢٧ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە".
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو دوو هەزارو ٧٦٧ حاڵهتی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا دهستنیشانكراوە، هەروەها ٢٧ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و حەوت هەزار و ٧٦٩ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە.
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە یەک ملیۆن و ١٣٤ هەزار و ٨٥٩ كەس و لەوانە ١٥ هەزار و ٩١٠ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٣٤ هەزار و ٣٩٦ كەسیان چاكبونەتەوە.