یەکێتی کادیرێكی خۆی لە ریزەکانی دەردەکات

مەکتەبی رێکخستنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەهۆی پابەندنەبون بە پەیڕەوی ناوخۆ و پرەنسیپی حزبییەوە، بڕیاریدا کارگێڕی مەڵبەندی سۆرانی حزبەکەی دەربکات.

بەگوێرەی نوسراوێکی مەکتەبی رێکخستنی یەکێتی کە بەرواری ١١ ی ئەم مانگە ئاڕاستەی مەڵبەندی ٦ ی سۆران کراوە هاتوە، "بڕیارماندا بە دەرکردنی پشتیوان حەسەن ئەحمەد، کارگێڕی مەڵبەندەکەتان لەریزەکانی ی ن ک".

مەکتەبی رێکخستنی یەکێتی هۆکاری بڕیارەکەی بۆ پابەندنەبونی ئەو بەرپرسە بە "پەیڕەوی ناوخۆ، پرەنسیپ و بەرنامەی ی ن ک" گەڕاندوەتەوم



AM:12:28:15/05/2021