خێزانێکی سێ کەسی لە گەلی عەلی بەگ خنکان

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی ئایار خێزانێکی سێ کەسی کە لە دایک و باوک و منداڵێک پێکهاتبوون، لە سەیرانگای گەلی عەلی بەگ خنکان.

بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، ئەمڕۆ شەممە، خێزانێک بەمەبەستی گەشتکردن سەردانی گەلی عەلی بەگیان کردووە، دوای ئەوەی دەست بە مەلە دەکەن لە نزیک کانی ماران دەخنکێن.

هەر بەپێی زانیارییەکان، لە ئێستادا تەرمی ژنەکە دۆزراوەتەوە کە ناوی (ع، ح، ب) و تەمەنی ٢٢ ساڵە، هاوکات گەڕان بە دوای تەرمی باوک و منداڵەکە بەردەوامە و تەرمی دایکەکەش ڕەوانەی پزیشکی دادی کراوە.


PM:04:40:15/05/2021