فڕۆکەکانی ئیسرائیل نووسینگەی دوو میدیای گەورە لە غەزە بۆردومان دەکات

فڕۆکەکانی ئیسرائیل کەمێک لەمەوبەر لە کەرتی غەزە بۆردومانی هەردوو نووسینگەی ئاژانسێکی جیهانی گەورەو کەناڵێ ئاسمانی گەورەی جیهانی کرد.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە کە فڕۆکەکانی ئیسرائیل ئەمشەو بۆردومانی بیانیەکیان کرد کە ئۆفیسی گەورە ئاژانسی جیهانی ئەسۆشەیتد پرێس و کەناڵی ئەلجزیرەی کرد.

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاژانسی ئەسۆشەیتد پرێس، غاری بیرویت رایگەیاند " تووشێ شۆک وترس بووین لەمەڕ بۆردومانکردنی فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆ سەر بینایەی بورجی ئەلجەلا کە دامەزراوە میدیاکانی لە خۆ گرتووە ".

هەروەها لەو راگەیاندنەدا دەلێت " پێشتر زانیاری لەسەر ئەو بینایە دراوە بە ئیسرائیل کە ئەو بینایە ئۆفیسی میدیاکانی تێدایە لە غەزە".

غاری بیرویت دەڵێت" ئێمە داوای روونکردنەوە لە ئیسرائیل دەکەین و لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لەسەر هێڵین بە وەرگرتنی زانیاری زیاتر".



PM:07:48:15/05/2021