قەرەیڵان: دەوڵەتانی داگیرکەر دەیانەوێت کورد لە دیزاینی نوێی ناوچەکە جێگای نەبێت

موراد موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە رایگەیاند " ئەمڕۆ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک دەزانرێت، شەڕێک هەیە. هەموو کەسێک دەزانێت کە دوای ئەم شەڕە هەرێمەکە سەرلەنەوێ دیزاین دەکرێتەوە. ئێستا ئێمە سەیری دەکەین، دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان، دەستیان بە هەوڵدانێکی گرنگ کردووە کە لە دیزاینە نوێکەدا کورد جێگەی نەبێتەوە".

موراد قەرەیڵان لە کۆبوونەوەیەی بەرفراوانی ( کەنەکە ) لەسەر لەشکرکێشیەکانی تورکیا وتی " جارێکی دیکە، پەیمانی لۆزان لە ١٠٠ ساڵی خۆیدا کۆتایی دیت، ٢ ساڵ ماوە، ٢٠٢٣ کاری پێناکرێت. دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر دەڵێت، "لە لۆزان ناحەقیمان بەرانبەر کرا' ئەردۆغان ئەوەی بە ئاشکرا وت. ئێستا ئەوان ئامادەکاری دەکەن کە کاتێک پەیمانی لۆزان کۆتایی دێت، پرسی میساقی میللی لە روی سیاسی، یاسایی و سەربازیەوە بکەنە رۆژەڤ. ئێستا سەرقاڵی ئامادەکارین، ستراتێژی تورکیا لەسەر ئەوە بنیاتنراوە. بۆیەش، لە عەفرین تا سیدەکان، خواکورک دەیانەوێت هەرێمێکی ئارام دروست بکەن. هەم لە رۆژئاوا و هەم لە باشوری کوردستان دەیانەوێت خاک داگیر بکەن، زیاتر پێشبکەوێت. ئەمە لەسەر بناغەی پێکهێنانی ستراتێکی میساقی میللیە، دەیانەوێت خاکی زیاتر تێکەڵ بە تورکیا بکەن".
دەربارەی هەوڵێستی کورد، ئەم فەرماندە دیارەی پەکەکە وتی " لەبەرانبەر کردەوەکانی دەوڵەتانی سەردەست و داگیرکەر، پێویستە کە ئێمەی کورد خاوەن ستراتیژیەکی هاوبەش و نەتەوەیی بین. ئەمە بابەتێکی زۆر گرنگە،  ئەگەر خوێندنەوەی راست بۆ ئەم سەردەمە گرنگە نەکەین، پێکەوە سیاسەتی نەتەوەیی نەبەینە پێش بۆ داهاتووی گەلی کورد، بۆ دەستکەوتەکانی گەلی کورد مەترسیەکی گەورە دروست دەبێت. لەبەرئەوەش ئێمە ئەم جۆرە کۆنفڕانس و هەوڵدانە نەتەوەییانە گرنگ دەبینین".

دەربارەی هێرشەکانی زاب، قەرەیڵان دەڵێت " ئێستا لەبەرانبەر هەرێمی بادینان هێرش هەیە، بێگۆمان بێ پشتگیری هێزە نێودەوڵەتیەکان نییە. لەبەرئەوەی ئێمە دەزانین، بێ ئەمریکا فڕۆکەکان ناتوانن لەسەر ئاسمانی ئەم خاکە بفڕن. وەک دیکە تا ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان بێدەنگە و هەڵوێستی روون نییە. ئێستا بێدەنگەو ئەمەش رەوایەتی بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەدات. یان وەک پشتگیریەکە. لەبەرئەوەی دەوڵەتی تورک دەستدرێژی دەکاتە سەر خاکی کوردستان. بە تۆپ، تانک هێرش دەکاتە سەر هەر جێگەیەک نەک بە کاتی بۆ هەمیشەیی داگیری دەکات. شوێنی خۆی خۆش دەکات. بە تەنها بۆ ساڵێک نییە. بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ دێت. بۆیەش بە راستی حکومەتی هەرێم بەو هەڵوێستەی کە پیشانی دەکات، متمانە بە قسەکانی دەوڵەتی تورک دەکات. یان دەوڵەتی تورک دەڵێت، 'من هێرش ناکەمە سەر کورد، بۆ پەکەکە لەوێن.' بە هەڵوێستەکەیان دیارە کە متمانەیان پێدەکەن. ئەمە بە ڕاستی بابەتێکی زۆر گرنگە".

قەرەیڵان هۆشداری لەسەر دفاگیرکاری تورکیا دەدات دەڵێت " تورک ٩٥٠ ساڵە لە هەرێمەکەیە. لە ئەنەدۆڵە. لەو کاتەوە و تا ئێستا، دەوڵەتی تورک چەند بەڵێنێ بە گەلی کورد و میرەکانی کورد دابێت، هیچ کاتێک جێبەجێ نەکردووە. لە سەردەمی عوسمانیەکان و سەردەمی کۆماری تورکیادا، کاتێک کورد دەستی بە راپەرین کردووە، هەندێک کوردی بۆ لای خۆی راکێشاوە، پێکەوە هێرش دەکەنە سەر راپەرین. کاتێک راپەرینیان لەناوبرد، هاوکارەکانیشیان لەناو دەبەن. کاتێک من منداڵ بووم، بەتەمەنەکانی گوندەکەمان دەیانوت، 'ئەگەر دەوڵەتی تورک ببێتە کەریش نابێت مرۆڤ سواری ببێت.' لەبەرئەوەی چەندێک خۆی باش بکات، یاریەک دەکات دەتخاتە خوارەوە. مەسەلەیەک هەیە دەڵێت، 'یاریەکان عوسمانی کۆتاییان نایەت'. متمانەکردن بە قسەی دەوڵەتی تورک هەڵەیەکی گەورەیە. پێویستە مرۆڤ متمانەی پێنەکات. لە ئێستادا دۆستەکانی بەرێوەبەری حکومەتی هەرێم پشتی خۆیان بە ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا دەبەستن، لە روویەکەوە ئەوەش راست نییە. سەیرکەن: دەوڵەتی تورک لە ساڵێ ١٩٧٤ەوە لەگەڵ ئەوەی ئەمریکا لەدژی بوو، یەکێتی ئەوروپا لەدژی بوو، قوبرسی داگیر کرد و نەچووە دەرەوە و تا ئێستاش لەوێ یە. جارێکی دیکە لەبەرچاوی ئەمریکا، لەبەرچاوی ئەوروپا و جیهان لە سالێ ١٩٥٧ لە دژی رۆمەکان دەستی بە هێرش کرد و لە ئەستەنبوڵ و دەڤەرەکانی دیکە هەموو ماڵ و موڵکیانی داگیرکرد، کۆمەڵکوژی کردن و بۆ یونان نەفیکردن. ئەو هێزانە بەرانبەر تورکیا چییان کرد. لە کاتی قوبرسدا ئەمریکا گەمارۆی لەسەر تورکیا دانا، چەند ساڵێک بەردەوام بوو و دواتر پەیوەندیەکانی باش کردەوە. واتە تورکیا لە بریارە ستراتیژیەکانی خۆیدا بە قسەی کەس ناکات. ئەو دەوڵەتانەش سەیری بەرژەوەندی خۆیان دەکەن. هەڵەیە بڵێت بۆ کورد لەدژی تورک شەڕ دەکات. ئەگەر شەرمەزار بکات و گەمارۆ سزای ئابوری بخاتە سەری. تورکیاش ئەمەی لەبەرچاو گرتووە. تورکیا گوێ لەوان ناگرێت. تورکیا دەستکەوتەکانی کورد بۆ سەر خۆی مەترسی دەبینێت. وەک مەترسی دەبینێت کە کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست خۆسەر بێت و خاوەن پێگە بێت. ئەمە وەک مەترسی دەبینێت. بۆیەش گوێ لە کەس ناگرێت. لەم چوارچێوەیەدا پێویستە ئێمەش گوێ لە کەس نەگرین. خۆمان یەکێتی خۆمان دروست بکەین و بەو شێوەیە بجوولێینەوە."



PM:02:19:16/05/2021