کەمێک پێش ئێستا پەنابەرێکی رۆژهەڵاتی کوردستان لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتوەکان ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.
بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە بەشێک لە په‌نابه‌رانی رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له‌به‌رده‌م باره‌گاى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لە شاری هەولێر گردبوونه‌وه و په‌نابه‌رێك ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و بربریندار بوو.
هەر بەپێی زانیارییەکان، لە پاش ئەوەی گەنجەکە هەوڵی خۆ سووتاندنی دا لەلایەن ژمارەیەک هاوڵاتی دیکەوە رەوانەی نەخۆشخانە کرا.
پەنابەرەکە ناوى (ع، ح، ب)ە و خەڵکى بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و ماوەى چوار ساڵە لە هەرێمى کوردستان نیشتەجێیە.