به‌هۆى ئه‌وه‌ى پۆلیسى نه‌هێشتنى مادده هۆشبه‌ره‌كانى پارێزگاى دیاله هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵى كارمه‌ندێكی پۆلیسی گەرمیان، كارمه‌نده‌كە كۆتاى به ژیانى خۆى هێنا.
عه‌لى جه‌مال قه‌دورى، وته‌بێژى پۆلیسى گه‌رمیان ڕایگەیاند" شه‌وى رابردوو هێزێک لە پۆلیسى نه‌هێشتنى مادده هۆشبه‌ره‌كانى سه‌ر به پارێزگاى دیاله هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵى كارمه‌ندێكمان له قه‌زاى خانه‌قین، كارمه‌نده‌كه خۆى راده‌ست نه‌كردوه و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە".
هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ئەنجومەنێكمان بۆ لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە پێكهێناوە.