وادەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و ڕێژەی لێبرینی مووچە دیاریکرا

بڕیارە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو ٢٥ی ئایار دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنجی فه‌رمانبه‌رانی هەرێم بکرێت. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، بڕیارە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی سێشەممە ٢٥ی ئایاری ٢٠٢١ دەست بکات بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، هاوکات بڕیاریشە پێش کۆتایی ئەم مانگە مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکانی هەرێم دابەشبکرێت.

هاوکات سەبارەت بەڕێژەی لێبڕینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم سەرچاوەیەکی ئاگادار لە گەنجینەی هەولێر ڕایگەیاند" لێبرینی مووچەی ئەم مانگەی فەرفانبەرانی هەرێمیش بەردەوام دەبێت و رێژەی لێبرینەكەش ١٥٪ دەبێت". 

بەپێی لیستی پێشووش سەرەتا مووچەی ئەم وەزارەت شوێنانە دابەشدەکرێت: 

*وەزارەتی تەندروستی

*دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە

*یەکەی ٧٠ و ٨٠ی هێزی پێسمەرگە

*وەزارەتی دارایی

*وەزارەتی ناوخۆ

*فەرماندەی زێرەڤانی و بەرگری فریاکەوتن

*لیوای نەوت

*ڕەگەزنامە


PM:01:48:18/05/2021