ئەو بڕە پارەیە ئاشکرا دەکرێت بەغدا مانگانە دەینرێت بۆ هەرێم

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند " دەبێت هەرێم  مانگانە ٧٠٠ ملیار دینار بداتە بەغداد و بەغداد ٩٥٦ ملیار بۆ هەرێم بنێرێت" .

جەمال كۆچەر ئەندامی کوردی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بۆ رۆژنامەی هاوڵاتی راگەیاندووە"  هه‌رێمی کوردستان به‌خه‌مڵاندن داهاته‌کانی نه‌وت و نانه‌وتی له‌مانگێکدا ٧٠٠ ملیار دینار بێت، واته‌ به‌کۆی ئه‌م پێنج مانگه‌ ده‌گاته‌ سێ تریلۆن و ٥٠٠ ملیار دینار، به‌ڵام پشک و ئیستحقاقی هه‌رێم به‌پێی یاسای بودجه‌ بۆ هه‌ر مانگێک ٩٥٦ ملیار دیناره".

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت " ئه‌وا پێویسته‌ به‌غدا بۆ هه‌ر مانگێک بڕی ٢٥٦ ملیار دینار بداته‌ هه‌رێم، به‌کۆی ئه‌م پێنج مانگه‌ ده‌کاته‌ تریلۆنێک و ٢٨٠ ملیار دینار".



PM:11:55:18/05/2021