لەڕێگەی فرۆشتنی نەوت
"موچەی مانگی 6ی فەرمانبەرانی هەرێم ئامادەیە"

وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت لە رێگەی فرۆشی نەوت موچەی فەرمانبەران دابین دەكرێت‌و "لەئێستاشدا موچەی مانگی 6 ئامادەیە".

رێباز محەممەد حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە ماڵپەڕی رووداوی رایگەیاند"بەردەوام سەرقاڵی دابەشكردنی مووچەین و دوای تەواوبوونی مووچەی مانگی 5 ، دەستبەجێ مووچەی مانگی 6 كە لە داهاتی نەوت دابینكراوە دابەشدەكرێت."

وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەكرد، كە بڕیاردراوە وەزارەتی دارایی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان هەماهەنگییەكی تەواویان هەبێت بۆ ئەوەی بتوانن كێشەكان چارەسەر بكەن.وتیشی"لە داهاتی نەوت توانیومانە مووچەی مانگی 6 دابین بكەین".



PM:02:21:25/06/2014