لە هەولێر خۆپشاندانە
گرژی تێکەوت

لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەولێر لە نێوان کوردانی خۆپیشاندەری رۆژهەڵات و هێزەکانی پاسەوانی نەتەوەیەکگرتووەکان گرژی تێکەوت. 

ئەو خۆپیشاندانە کە بەمەبەستی پشتگیری لەو هاوڵاتییەی رۆژهەلآت کە سێ رۆژ لەمەوبەر لەبەردەم بینایەی نەتەوەیەکگرتووەکان خۆی سوتاند سازکراوە، هەروەها بۆ داواکارکردنی مافەکانی بەپانەبەرانی رۆژهەلآتی کوردستان ئەمڕۆ چوونە بەردەم بینایەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە گەڕەکی عەینکاوەی هەولێر و لەکاتی هەوڵدانیان بۆ چوونە ژوورەوە بۆ نێو بارەگاکە رووبەڕووبوونەوەو بارگرژی دروستبوو.

یونامی بە خۆپیشاندەرانیان راگەیاندووە کە کە یەک شەممە وەفدێکیان بنێرێن و لەگەڵیان دابەنیشن، بەلآم ئەمان رەتیان کردۆتەوەو جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە چەندانجار دانیشتوون لەگەڵیان و سوودی نەبووە.

خۆپیشاندەران پێ لەسەر ئەوە دادەگرن کە ئەوان نارۆن و هەر لەبەردەم نەتەوەیەکگرتووەکان دەمێننەوە تا وەلآم وەردەگرن.




AM:11:13:20/05/2021