وەجبەیەکی تری پارەی جوتیاران خەرج دەکرێت

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم لە دوو ھەفتەی داھاتوودا چەکی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٠ دابەشدەکات.  

لە راگەیاندراوێکدا، نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم دەڵێت " وەزارەتی بازرگانی حکومەتی فیدراڵ بڕە پارەی جوتیارانی هەرێمی کوردستاتی بەچەک ناردووە کە بۆ ساڵی (٢٠٢٠)لای وەزارەتی بازرگانی مابوو".

ئاشکراشی دەکات لە هەفتەی ئایندەوە ڕێکارەکانی ئیداری دەست پێ دەکەن و هەفتەی دواتر دەست بە دابەش کردنی دەکرێت بەم شێوەیە:  

-دهۆک :(١٠٫٧٦٥٫) دە ملیارو حەوت سەدو شەست و پێنج ملیۆن دینار.  

-سلێمانی:(٢٣٫٧٥٠)بیست وسێ ملیارو حەوت سەدو پەنجا ملیۆن دینار.  

-هەولێر:(١١٫٩٠٧) یازدە ملیارو نۆسەدو حەوت ملیۆن دینار.  



AM:12:32:21/05/2021