لەسێ حاڵەتدا ئەمەریكا دەتوانێت گورزی كوشندە لەداعش بدات

‌فرۆکەی ئەمەریکی

تەلەفزیۆنی (CNN) لەسەرچاوە سەربازییە ئەمەریكییەكانەوە بڵاویكردەوە كە تەنها لەسێ حاڵەتدا هێزەكانی ئەمەریكا دەتوانن گورزی كوشندە لە چەكدارەكانی دعش بدات.

بەپێی ئەو سەرچاوە سەربازییانەی بە (CNN)یان راگەیاندوە، لەحاڵەتی یەكەمدا ئەو كاتە ئەمەریكا دەتوانێت گورزی كوشندەی ئاسمانی لە چەكدارەكانی داعش بدات، كاتێك كە چەكدارەكانی داعش هێرش بكەنە سەر راوێژكارە سەربازییە ئەمەریكییەكان كە لەعێراقن.

كەناڵەكە سەبارەت بە حاڵەتی دووەم دەڵێت ئەو كاتەیە كە داعش هێرش بكاتەسەر بەغدا یان سەر سنورەكان ئوردۆن، بەمەش ئەمەریكا بێدەنگ نابێت‌و گورزی كوشندەی لێدەدات.

حاڵەتی سێیەم ئەو كاتە ئەمەریكا گورزی ئاسمانی كوشندە دەدات لە داعش، كە ئەو هێزە لەسەر سنوری سوریا بە لێشاو كۆببنەوە‌و بیانەوێت بەلێشاو هێرش بكەنە سەر عێراق.

سەربارەت بە توندوتۆڵی بەغدا لە رووی سەربازییەوە، شارەزا سەربازییەكان بڕوایان وایە كە چەندین یەكەی سەربازیی عێراقی كە راهێنانێكی بەرزیان هەیە، بەغدا‌و چواردەوری دەپارێزن.



PM:03:09:25/06/2014