دوای چوار رۆژ لە خنکانی، تەرمی مێردمنداڵێک لە ڕووباری خەلان دۆزرایەوە

دوای چوار رۆژ لە خنکانی، تەرمی مێردمنداڵێک لە ڕووباری خەلان لەلایەن کەسوکارەکەی دۆزرایەوە.

بەیار محێدین، بەرپرسی راگەیاندنی بەرگری شارستانی سۆران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای چوار رۆژ مانەوەی لە ناو ئاودا، شەوی رابردو تەرمی (سورچی محەمەد رسوڵ) لە لایەن کەسوکارەکەی دۆزرایەوە کە ڕۆژی ١٨ی ئەم مانگەوە لە ناو روباری خەلان - بیاو خنکابوو.

(سورچی محەمەد) تەمەنی ١٥ ساڵ و دانيشتوى گوندى دەربەندۆكی سەر به شارۆچكەى خەليفان بوو. 


PM:04:07:22/05/2021