پەرلەمانتارێکی کورد لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات کە ناردنی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا، لەلایەن حکومەتی بەغداوە دوا خراوە لەبەرئەوەی هەرێم داتای لەسەر مووچەخۆران نەناردووە.
یسری رەجەب پەرلەمانتاری عێراق لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند " بڕیار بوو ئه‌مرۆ وه‌فدێكی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێ بكه‌ون و له‌وێ باس له چۆنێتی وه‌رگرتنی پشكی هه‌رێم له بووجه‌ی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ بكه‌ن، به‌ڵام به‌غدا پێیانی ڕاگه‌یاندوه ئه‌وان چاوه‌ڕێی وه‌فده‌كه ناكه‌ن، به‌ڵكو چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنی ئامار ولیستی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌كه‌ن".
ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت " بەغدا داوای زانیاری وورد وته‌واو له‌سه‌ر داهاتی نا نه‌وتی هه‌رێم دەکات، به‌مه‌ش ده‌توانین بڵێن سهردانەكهیان پێ دواخراوە، نه‌ك به‌ویستی خۆیان دوایان خستبێت".
یسری رەجەب لە کۆتایدا هۆشداری دەدات بە هەرێم و، دەڵێت " به‌داخه‌وه ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وام بێ له‌سه‌ر ئه‌م جۆره سیاسه‌ته له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئیتیحادی ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ته‌نها هاوڵاتیانی هه‌رێم ناگرێته‌وه، به‌ڵكو و بۆ كۆی پرۆسه سیاسیه‌كه له‌عێراق به‌خراپی ده‌شكێته‌وه، بۆیه پێویسته به‌رپرسانی هه‌رێم هه‌ست به به‌رپرسیارێتی و مه‌ترسی ئه‌م قۆناغه بكه‌ن و به شێوه‌یه‌كی شه‌فاف وڕاستگۆیانه مامه‌ڵه چ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئیتیحادی وچ له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌مان بكه‌ن" .
نانردنی ئەو داتا‌و زانیاریانەش لەلایەن هەرێمەوە بۆ بەغد، واتە دوا کەوتنی ناردنی پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق.