دوو رۆژنامەنووسی کوردستان تیڤی گیان لە دەستدەدەن

ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٣ ی ئایار هەردوو رۆژنامەنووسی کەناڵی کوردستان تیڤی، ( تەیب دەشتی و کەنعان حوسێن ) کۆچی دواییان کرد. 

 ئەو دوو رۆژنامەنووسە کە ناوەکانیان(كه‌نعان حوسێن) تەکنیکار و (تەیب دەشتانی) هەواڵساز له‌ به‌شی نوسینبووە، هەردووکیان کارمەندی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان بوون. 

تەیب دەشتانی زیاتر له‌ ١٥ ساڵه‌ وه‌ك كارمه‌ندی ده‌زگای سه‌ته‌لایت له‌ به‌شی نووسین و هەواڵسازیی كار ی ده‌كرد و تا رۆژی گیان له‌ده‌ستدانی له‌كاركردنی به‌رده‌وام بووەو، دانیشتووی هەولێرە.

هەرچی کەنعان حوسێن کە وێنەگر و تەکنیکار بووە، ماوەی چەند ساڵێکە کار دەکات و لە نووسینگەی تیڤی کوردستانە لە کەرکوک، ئەویش ئەمرۆ کۆچی دوایی کرد.



PM:07:47:23/05/2021