وابڕیارە لەم مانگەوە مووچەی ئەو زیندانیە سیاسییانە خەرج بکرێت كە هیچ مووچە و مینحەیەكی تریان نییە.
بە گوێرەی نوسراوێك كە واژۆی عەبدوڵا حاجی مەحمود، وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێمی كوردستانی لەسەرە تێیدا هاتووە" سەبارەت بە خەرجكردن و بەستنەوەی مینحەی ئەو زیندانیكراو و گیراوە سیاسییانەی كە ماوەی ١٠ ساڵە مینحەكەیان تەواو كردووە و هیچ موچەیەكیتریان نییە پێداچوونەوە بە دۆسیەكانیان تەواو بووە".
لە نووسراوەكەدا ئەوەش هاتووە، لەم مانگەوە مینحەكەیان بۆ هەژمار دەكرێت.
دەقی نوسراوەکە: