خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان لە بەغداد دەستیپێکرد

کەمێک پێش ئیستا خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق بە نانیشانی (کێ منی کوشت) دەستیپێکرد.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی ئایاری ٢٠٢١ خۆپیشاندانێکی فراوان لە شاری بەغدا به‌دروشمی (کێ منی کوشت) دەستی پێکرد، هاوکات سەدان خۆپیشاندەر چوونە مەیدانی تەحریر، هەروەها هێزە ئەمنییەکان لە گۆڕەپانى تەحریر رێوشوێنى ئەمنى توندیان گرتوەتە بەر. 

درانگانی شەوی ڕابردوو چالاکوانانی ناڕەزایەتییەکان لە عێراق لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باسیان لەوەکرد، ئەمڕۆ خۆپیشاندانی گەورە لە زۆربەی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەدەچێت و داوای لێپرسینەوە لە بکوژانی خۆپێشاندەران و جێبەجێکردنی داواکاریی خۆپێشاندانەکانی ساڵانی ٢٠١٩ و ٢٠٢٠ دەکەن.


AM:11:37:25/05/2021