رێباز حەملان: کێشی مووچە چارەسەر کرا

ڕاوێژکاری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری دارایی رایگەیاند" کێشەی کەمی  پارە بۆ دابەشکردنی موچە چارەسەر کراوە و دابەشکردنی بەردەوام دەبێت". 

 لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵی رووداو، ڕێباز حەملان وتی " بابەتی دابەشکردنی موچە بابەتێکی تەکنیکی و بانکییە، هەندێک جار کە هەڵەیەک ڕوو دەدات دەبێتە هۆی دواکەوتنی موچە، بەشێکی تریش پەیوەندی بە گۆڕینەوەی نرخی دۆلار بە دینار دەبێت کە ئێستا لە دەستی بانکی ناوەندیی عێراقیدایە".  

لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی" لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کێشەی کەمی سیولەی ناو بانکەکانی هەرێمی کوردستان هەبووە، هەرزوو مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی هاتوونەتەسەر خەت و کێشەکە چارەسەر کراوە".  

ڕێباز حەملان دڵنیایی جەخت لەسەر دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگەوە وەک مانگەکانی پێشوو دەکاتەوەو دەڵێت " دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت و کێشەکان چارەسەر کراوە". 

  ئەوەشی خستەڕوو. کێشەی ئەو داهاتەی لە سلێمانی یەوە دێت چارەسەر دەکرێت، بۆ ئەم مانگە سەروی ٥٥ ملیۆن دۆلار نێردراوە لەکاتێکدا مانگانە پێویستە ٨٠ ملیۆن دۆلار بنێردرێت.  



PM:12:32:26/05/2021